مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆڤەبوو
مەحموود محەمەد، گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کۆبووەوە.
گوتەبێژی پارتی راشیگەیاند، کە لە کۆبوونەکە تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی نێوخۆی هەرێمی کوردستان و هەڵسەنگاندنی دواین پێشهاتەکان و پشتیوانیکردن لە هەولەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو رێکارانەی حکوومەت گرتبووینەبەر کرا.
مەحموود محەمەد، لەبارەی تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گوتی، قسەکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ حکوومەتی عێراقی بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی و دووپاتکردنەوە لەسەر مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و مافە یاسایی و داراییەکانی خەڵکی کورستان، کە پێویستە لە کابینەی داهاتوو لەبەرچاوبگیرێت تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکانیش دیالۆگ بە باشترین چارەسەر دەزانین