هاوسەرۆکانی هەدەپە بۆ نێچیرڤان بارزانی : گەمارۆی سەر کەمپی مەخموور هەڵگرن
هاوسەرۆکانی هەدەپە داوا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن، گەمارۆی سەر کامپی مەخمور هەڵگرێت و مافی ژیانی پەنابەرانی کەمپەکە مسۆگەر بکرێت.
لە نامەی هاوسەرۆکانی هەدەپەدا بۆ نێچیرڤان بارزانی هاتووە : لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، خەڵکی مەخمور ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورەتر بوونەتەوە، تکا دەکەین و هیواخوازین، سیاسەت، گەمارۆ و گۆشەگیری سەر مەخمور، پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.
پەروین بۆڵدان و مدحەت سانجەر هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە یەکشەممە 19ی نیسانی 2020 لەسەر ئەو گەمارۆیەی ٢٧٧ ڕۆژە خراوەتە سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور، نامەیەکیان ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە، هیوادارین کە خەڵکەکەمان لە مەخمور لەسەر ئەم ڕاستییە، هەڵسوکەوتێک ببینێت، بە تایبەتی کە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، خەڵکی مەخمور ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورەتر بوونەتەوە، بۆیە تکادەکەین و هیواخوازین، سیاسەت، گەمارۆ و گۆشەگیری سەر مەخمور، پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و مافی بنەرەتی ژیانیان مسۆگەر بکرێت.