نێچیرڤان بارزانی: پەکەکە هیچ شەرعییەتێکی لەهەرێمی کوردستان نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379863-نێچیرڤان_بارزانی_پەکەکە_هیچ_شەرعییەتێکی_لەهەرێمی_کوردستان_نییە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رەخنەی لەبوونی هێزەکانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان گرتو رایگەیاند، هیچ شەرعییەتێکیان نییە لەهەرێمی کوردستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2020 09:27 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی: پەکەکە هیچ شەرعییەتێکی لەهەرێمی کوردستان نییە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رەخنەی لەبوونی هێزەکانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان گرتو رایگەیاند، هیچ شەرعییەتێکیان نییە لەهەرێمی کوردستان.

 

بە پێی راپۆرتی شارپرێس ، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا ئەمڕۆ دووشەممە راشیگەیاند، پەکەکە سەروەریی عێراق ‌و هەرێمی کوردستانی پێشێل کردووەو هیچ شەرعییەتێکیان نییە لەناوچەکەدا.

سەرۆکی هەرێم ئەوەشی راگەیاند، رووبەری کاری پەکەکە تورکیایە و دەبێت لەگەڵ ئەو وڵاتە کێشەکانی یەکلابکاتەوە، نەک هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەش کرد، کە پەکەکە مافی ئەوەی نییە هەڕەشە لەهەرێم بکات‌و باشترین کاریش بۆ هەرێمی کوردستان بیکات، دەبێت لەو ناوچانە بکشێتەوە.