نێچیروان بارزانی داوای ئاسایی بوونەوەی پێوەندیەکان لە گەڵ یەکیەتی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379870-نێچیروان_بارزانی_داوای_ئاسایی_بوونەوەی_پێوەندیەکان_لە_گەڵ_یەکیەتی_کرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە داوای لەسەرکردایەتی حیزبەکەی کردووە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی یەکێتی رێکبخەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2020 13:58 Asia/Tehran
  • نێچیروان بارزانی داوای ئاسایی بوونەوەی پێوەندیەکان لە گەڵ یەکیەتی کرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە داوای لەسەرکردایەتی حیزبەکەی کردووە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی یەکێتی رێکبخەنەوە.

دوێنێ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەو حیزبە بەڕێوەچوو، دواتریش راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی ئاسایی دەکەنەوە.

بەپێی راپۆرتی  وێستگە نیوز، لەکۆبوونەوەکەی دوێنێدا نێچیرڤان بارزانی نیگەرانیی خۆی لەو بارودۆخەی هاتۆتە پێش بەهۆی رووداوەکانی زینی وەرتێ دەربڕیوە و و ئاماژەی بەگرنگی هەماهەنگی نێوان پارتی و یەکێتی کردووە و وتویەتی "دەبێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سەرکردایەتی تازەی یەکێتی ڕێکبخەینەوە و بە ڕێکەوتننامەکاندا بچینەوە و چالاکیان بکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان توشی کێشەو گرفت نەبێت".

هەر بەپێی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی لەکۆبوونەوەکە وتویەتی "نیگەرانم لەو هەموو بەیاننامانەی دەرکران و پێویست نەبوون وەڵامی یەکتر بدەینەوە لەگەڵ یەکێتی، خۆیشم وەک سەرۆکی هێزە چەکدارەکان گرفتەکان چارەسەر دەکەم".

هەر ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رووداوەکانی زینی وەرتێ ئەوەندە گەورە نین و چارەسەر دەبن.