سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: میدیاکاران لە بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی میدیاکارانی کرد لە بەر جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕایگەیاند: میدیاکارانلە بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی (١٢٢)یەمین ساڵڕۆژی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی (کوردستان) پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکارانی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد کە: لەم دەرفەتەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی دەزگاکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان بکەم کە لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، رێز و پێزانین بۆ رووناکبیران و پێشەنگانی رۆژنامەگەریی کوردستان و ئەو رۆژنامەنووسانە دەر دەبڕین کە خزمەتی گەیاندنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمانیان کرد و لەم پێناوەش دا گیانیان بەخشی.
جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ ٢٢ی نیسان ١٢٢یەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان)ە.