کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا له هه‌رێم گه‌یشته 344 که‌س
نیسان 25, 2020 08:32 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر تۆمارکرا، بەوەش کۆی ژمارەی تووشبوون لەو پارێزگایە گەیشتە 170 کەس.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، توشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "توشبووە نوێیەکە ئافرەتێکی تەمەن 40 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێرە".
بە تۆمارکردنی ئەم توشبووە نوێیەش، کۆی ژمارەی توشبوون لە هەرێمدا گەیشتە 344 کەس و لە ژماەیەش 317 کەسیان چاکبوونەتەوە، هه‌روه‌ک چوار حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدانیش هه‌بووه.