گوشار بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان لە سلێمانی
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئەگەر تا رۆژی ٢ی ئایار بڕیاری کردنەوەی مزگەوتەکان نەدرێت، ئەوا ئەوان لە سلێمانی دەرگای مزگەوتەکان دەکەنەوە".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، فەرەیدون غەریب بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاند" ئەگەر تا ڕۆژی ٢ی ئایار حکومەت بڕیاری کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان نەدات، ئەوان لە سلێمانی دەرگای مزگەوتەکان دەکەنەوەو فشاری زۆریان لەسەرە بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان".
ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ بڕیارێکی لەو بارەیەوە نییەو، سەرباری ئەوەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم چەند حاڵەتی نوێی ئەو پەتایە تۆمار کران و، ناوەندی تەندروستی هەرێم کردنەوەی مزگەوتەکان بە دەروازەیەکی مەترسیدار دەزانن بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە.