بەغدا مووچەی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت
نیسان 26, 2020 04:42 Asia/Tehran
ئاژانسی فەڕمیی عیراقییە، ھەواڵی بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە بە هۆی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە ڕادەستکردنی نەوت بە بەغداوە دەرکراوە.
بڕیارەکە ڕۆژی 16ی ئەم مانگە لەلایەن ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراوە و تێیدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هەرێمی کوردستان پابەندنەبووە بە ڕادەستکردنی نەوت، بۆیە داوای لێکردووە کە دەستبەجێ پابەند بێت بە ڕاگرتنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان.
جگە لە ڕاگرتنی پارەکە، داواش لە وەزارەتی دارایی کراوە ئەو پارانەش بگێڕێتەوە کە پێشتر لە چوارچێوەی یاسای بودجەی 2019دا بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانەکراوە.