ناڕەزایەتیی بە دواکەوتنی مووچە لە ھەرێمی کوردستان
به‌یانی ئه‌مڕۆ 26-4-2020 کارمه‌ندانی ته‌ندروستی چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێک به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌کانیانه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بایکۆتی ده‌وامیان کرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ 26-4-2020 کارمه‌ندانی ته‌ندروستی چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێک به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌کانیانه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بایکۆتی ده‌وامیان کرد.
به‌پێی زانیارییه‌کانی PUKmedia ، کارمه‌ندانی ته‌ندروستیی پێنجوێن و به‌شێک له‌کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار له‌که‌لارو نه‌خۆشخانه‌ی گوڵاڵه که‌سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینه، به‌هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌کانیانه‌وه بایکۆتی ده‌وامیان ده‌ستپێکرد.
ئه‌و کارمه‌ندانه داوا له‌حکومه‌ت ده‌که‌ن له‌وه زیاتر به‌رامبه‌ر مافه داراییه‌کانیان خه‌م سادنه‌بێت و رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و کێشه‌یه بدۆزێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌مڕۆ 26-4-2020، نزیکه‌ی 50 رۆژه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ و چه‌ند وه‌زاره‌تێکی دیکه که‌مووچه‌ی پێشوو له‌سه‌ره‌تای وه‌زاره‌ته‌کان مووچه‌یان پێ دراوه، دابه‌شنه‌کراوه‌و سه‌رۆکی حکومه‌تیش وه‌ک که‌سی یه‌که‌م که به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆیه و وه‌زیری دارایی‌ش که‌دوای سه‌رۆکی حکومه‌ت لایه‌نی دووه‌می په‌یوه‌ندیداره، بۆ دابه‌شنه‌کردنی مووچه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه.
ھەروەھا به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ژماره‌یه‌ک له زیندانیانی سیاسی له‌به‌رده‌م بینای ئه‌منه‌سووره‌که له‌شاری سلێمانی گردبوونه‌وه و داوا ده‌که‌ن که مینحه‌کانیان هاوشێوه‌ی زیندانیانی به‌غدا بکرێت و ماوه‌که‌ی بۆ 25 ساڵ درێژ بکرێته‌وه.