ھەڵوێستی کۆمەڵی ئیسلامیی و نەوەی نوێ لەسەر رەوشی ئێستای ھەرێم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380119-ھەڵوێستی_کۆمەڵی_ئیسلامیی_و_نەوەی_نوێ_لەسەر_رەوشی_ئێستای_ھەرێم
ئەنجوومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەرەنجامی سیاسەتی خراپی حوکمڕانی ، ئەم وڵاتەی تووشی قەیرانی دارایی ‌و سیاسیی کردووە و هاوڵاتییان پێوەی گرفتاربوون‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2020 19:20 Asia/Tehran
  • ھەڵوێستی کۆمەڵی ئیسلامیی و نەوەی نوێ لەسەر رەوشی ئێستای ھەرێم

ئەنجوومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەرەنجامی سیاسەتی خراپی حوکمڕانی ، ئەم وڵاتەی تووشی قەیرانی دارایی ‌و سیاسیی کردووە و هاوڵاتییان پێوەی گرفتاربوون‌.

ئەنجوومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا،  ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەک شەممە 26/4/2020 ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

ڕاشیگەیاندووە، بارودۆخی سیاسی عیراق بەگشتی ‌و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی باس‌ و خواسی لێوەکرا، کە ئێستا دەرەنجامی سیاسەتی خراپی حوکمڕانی ئەم وڵاتەی تووشی قەیرانی دارایی ‌و سیاسیی بووە و هاووڵاتییان پێوەی گرفتاربوون ‌و لەگەڵ ئەم قەیرانەش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەماوەی ڕابردوودا ترس‌ و دڵەڕاوکێ‌ی درووست کردبوو.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە پەڕلەمانی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم بە هەڵوێستێکی لاوازەوە چۆتە بەردەم بەغدا و بەناوی ئابووری سەربەخۆوە وڵاتێکیان وێران کرد و دەشڵێت: “دۆخی خەڵک باش نەکەن خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستپێدەکات”.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ‌ دەڵێت: “بە تیمی حکومەتمان وت، کە دۆخی خەڵک هێندە خراپە لە تەحەمولدا نەماوە و کاتی ئەوەیە حکومەتێکی تەکنۆکرات پێکبێت، کە بێ‌ لایەن بێت و دەستی یەکێتی و پارتی تێدا نەبێت، چونکە حکومڕانی 29 ساڵی ڕابردوویان شکستی هێناوە”.