پزیشکان لە چەند ناوچەی هەرێم مانیان گرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380145-پزیشکان_لە_چەند_ناوچەی_هەرێم_مانیان_گرت
پزیشکانی نەخۆشخانەی سنوری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڕیاریان دا ئەمڕۆ ٢٧ ی نیسان لەبەر پێنەدانی مووچە مانبگرن و دەوام نەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2020 06:47 Asia/Tehran
  • پزیشکان لە چەند ناوچەی هەرێم مانیان گرت

پزیشکانی نەخۆشخانەی سنوری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڕیاریان دا ئەمڕۆ ٢٧ ی نیسان لەبەر پێنەدانی مووچە مانبگرن و دەوام نەکەن.

 

لە یاداشتێکدا کە دانەیەکی دەست  ماڵپەڕی شڕۆڤە و هەواڵی ( سپی ) کەوتووە پزیشکانی دەڤەری ناوچەکانی سەوز و شین لە یاداشتێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بۆ ماوەی ٥٠ رۆژ و سەرباری زیاد بوونی کارەکانیان، بڕیاریان داوە ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٧ی نیسان لە کاژمێر ٨ ەوە لەسەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بەهەموو شار و شارۆچکەکانەوە دەوامی فەرمی رادەگرن.

لەو یاداشتنامەیەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە لە حاڵەتی پشتگوێخستنی یاداشتەکەیان ئەوا مانگرتنی تەواو و سەرتاسەری رادەگەیەنن.