پارتی ئامادەیە کەسێکی دیکە بکاتە بەربژێری پۆستی وەزاڕەتی دارایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380415-پارتی_ئامادەیە_کەسێکی_دیکە_بکاتە_بەربژێری_پۆستی_وەزاڕەتی_دارایی
پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێناو لەدەستنەدانی پۆستی وەزیری دارایی عێراق، ئامادەیی خۆی بۆ کاندیدنەکردنەوەی فوئاد حوسێن نیشانداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2020 07:39 Asia/Tehran
  • پارتی ئامادەیە کەسێکی دیکە بکاتە بەربژێری پۆستی وەزاڕەتی دارایی

پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێناو لەدەستنەدانی پۆستی وەزیری دارایی عێراق، ئامادەیی خۆی بۆ کاندیدنەکردنەوەی فوئاد حوسێن نیشانداوە.

بەگوێرەی  لێدوانی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ شارپرێس، پارتی دیموکراتی کوردستان لەکاندیدکردنی فوئاد حوسێن بۆ پۆستی وەزیری دارایی لەکابینەکەی مستەفا کازمی پاشگەزبووەتەوە، ئەویش دوای ئەوەی پەیامی لایەنە شیعەکان گەیشتووەتە پارتی، کە شیعەکان سوربوونی پارتی بۆ دانانەوەی فوئاد حوسێنیان یەکسانکردووە بەلەدەستدانی پۆستی وەزیری دارایی لەلایەن پارتییەوە.

بە پێی ھەواڵەکە بۆ ئەوەی کاندیدی نوێی پارتی لەبەغدا بەپاساوی هەبوونی پۆستی باڵای حیزبی ڕەتنەکرێتەوە، ئەو حیزبە بڕیاریداوە فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ پۆستی وەزیری دارایی کاندید بکات.

لەماوەی ڕابردوودا بەشێک لەنوێنەرانی کورد هۆکاری نەناردنی موچەی فەرمانبەرانیان لەبەغداوە، بەستەوە بەسوربوونی پارتی بۆ دانانەوەی فوئاد حوسێن لەپۆستی وەزیری دارایی.

لەدوای ئاشکرابوونی ناوی بەشێک لەکاندیداکانی کابینەکەی مستەفا کازمی، ناوی فوئاد حوسێن بۆ پۆستی وەزیری دارایی بەدینەکرا، ئەوەش وەک یەکەم ئاماژە بۆ پاشگەزبوونەوەی پارتی لەدانانەوەی فوئاد حوسێن لێکدرایەوە.