دژایەتی کردنی پارتیی لە گەڵ سیستمی لامەرکەزیی
سەرچاوەیەکی بەرپرسو ئاگاداری پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێستی ئەو حیزبەی لەسەر پرسی لامەرکەزی پارێزگاکان ئاشکراکرد، کە ماوەیەکە لەلایەن یەکێتی نیشتمانی وروژێنراوە.سەرچاوەکەی پارتی، کە پێی باش نەبوو ناوی بهێنرێت بۆ شارپرێس وتی: سەرکردایەتی پارتی ئەو پرسەو وروژاندنی لەم کاتەدا لەلایەن یەکێتی وەک کارتێکی فشار دەبینێت.
سەرچاوەکە وتیشی: بەهۆی ئەوەی پارتی ئەو پرسە وەک کارتێکی فشار دەبینێت، بۆیە تائێستا بێدەنگی لەبارەوە هەڵبژاردووەو بەنیازیش نییە لەو بارەوە هیچ لێدوانێکی فەرمی لەو بارەوە بدات.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەیەکە یەکێتی داوا دەکات سیستەمی لامەرکەزی ئیداری پەیڕەو بکرێتو لەدواین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش جەختکراوەتەوە، کە دەبێت بەپێی رێککەوتنی سیاسی پارتیو یەکێتی بۆ بەشداری لەحکومەت سیستەمی لامەرکەزی جێبەجێبکرێت.
لەبارەی ئەوەی یەکێتی بۆ دەیەوێت پرسی لامەرکەزی وەک کارتی فشار بەکاربهێنێت، سەرچاوەکەی پارتی وتی: لەئێستادا کێشە لەنێوان هەردوولا هەیەو ئەو پرسەش بەشێکە لەو کێشانەو یەکێتی دەیەوێت وەک کارتێک بەرانبەر پارتی بەکاری بهێنێت.