مەسروور بارزانی سکاڵای لە سەر سۆران عومەر تۆمار کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380445-مەسروور_بارزانی_سکاڵای_لە_سەر_سۆران_عومەر_تۆمار_کردووە
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر ئەوەی وتومە سەرۆکی حکومەت کۆمپانیاو بانکی ھەیە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە و پەرلەمانیش دەیەوێت پارێزبەندی لەسەر هەڵگرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2020 18:06 Asia/Tehran
  • مەسروور بارزانی سکاڵای لە سەر سۆران عومەر تۆمار کردووە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر ئەوەی وتومە سەرۆکی حکومەت کۆمپانیاو بانکی ھەیە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە و پەرلەمانیش دەیەوێت پارێزبەندی لەسەر هەڵگرن.

سۆران عومەر، لەهەژماری خۆی لەفەیسبووک نوسیوویەتی،" لەسەر ئەوەی وتومە سەرۆکی حکومەت کۆمپانیاو بانکی ھەیە! لەکاتی قەدەغەی ھاتوچۆداو نەبوونی ھیچ دەوامێک، لە شەودا سەرۆکی حکومەت نوێنەری یاسایی ئەنجومەنی وەزیران دەنێرێ سکاڵا لەسەر بەندە تۆمار دەکەن، گوایە تۆمەتی ناڕەوا خراوەتەپاڵیان!! جگە لەوەی ھەمان کات داواکاری گشتییان ڕاسپاردوە بۆ ھەمان مەبەست!".

ئاماژەی بەوەشداوە،" لەژێر فشاریشدا دەیانەوێ بەم نزیکانە لەکۆبونەوەیەکی پەرلەماندا پارێزبەندی لەسەر بەندە ھەڵگرن!".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە" ئەمە ھەنگاوێکی نوێیە لەحوکمڕانی ھەرێم! پەرلەمانێک کەتائێستە نەیتوانیوە وەزیرێک بانگێشت بکات بۆ میوانداری لەسەر دۆخی موچەو گوزەرانی خەڵک بەڵام لەسەر سکاڵای سەرۆکی حکومەت دەیەوێ پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێکی ھەڵگرێ بۆ دادگایی کردنی!".

دەشڵێت" تائێستە دزو جەردە پارێزراوە و بەبێ پارێزبەندی دەسوڕێتەوە بەڵام ئەووی باسیان بکات پارێزبەندی لەسەر ھەڵدەگرن بۆ ئەوەی دادگایی بکەن ! چی مەھزەلەیەکە!.