کرانەوەی سێھەمین دەروازەی سنووریی ھەرێم لە گەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380450-کرانەوەی_سێھەمین_دەروازەی_سنووریی_ھەرێم_لە_گەڵ_ئێران
ئیدارەی گومرکی ھەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە باسی کرانەوەی دەروازەی سنووریی سەرتەک لە نێوان ھەرێم و ئێرانی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2020 19:48 Asia/Tehran
  • کرانەوەی سێھەمین دەروازەی سنووریی ھەرێم لە گەڵ ئێران

ئیدارەی گومرکی ھەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە باسی کرانەوەی دەروازەی سنووریی سەرتەک لە نێوان ھەرێم و ئێرانی کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ئیدارەی گومرکی ھەرێم رایگەیاند ، دەروازەی سنووریی سەرتەک کە لە دوو مانگ لەمەوبەرەوە بە ھۆی بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆڕونا داخرابوو ، رۆژی یەکشەممە کرایەوە .

بە پێی  ھەواڵەکە ، ھاتوچۆ لە دوو لای سنوور بە لەبەرچاوگرتنی رێنوماییە تەندروستیەکانی بارودۆخی کۆڕۆنا بە شێوەی  ئاسایی لە ئارادایە . 

بەر لەوەش ھەرێمی کوردستان ھەردوو دەروازەی سنووریی تەوێڵە و کێلێ ی لە گەڵ ئێران کردبوونەوە .