هونەرمەندێکی گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد
May 04, 2020 06:24 Asia/Tehran
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەند سەعید گاباری لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی وشه ، ئەمڕۆ دووشەمە چواری ئایار، هونەرمەند سەعید گاباری لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
پێشتر سەعید گاباری لە ئەڵمانیا بوو، کە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە 14 رۆژ کەرەنتین کرا.
گاباری دوای جێهێشتنی کەرەنتین بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە ماڵەوە تووشی سەرئێشەیەکی زۆر بوو و دواتر سەرئێشەکەی پەرەی سەند، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێ گوتوویانە تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووە. لە سەربەیانیی زووی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
سەعید گاباری باوکی هەشت منداڵە، لە ساڵی 1956 لەدایک بووە و نزیکەی 50 ساڵە گۆرانی دەڵێت.