بەرپرسێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد
بەرپرسی کۆمیته‌ی مه‌نده‌لی و ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی ٨ ی ڕێکخستنی خانه‌قینی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی پی ی‌و کەی میدیا، به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٥-٥-٢٠٢٠ مامۆستا که‌مال مسته‌فا ناسراو به که‌مال مه‌نده‌لی ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی ٨ ی ڕێکخستنی خانه‌قین و لێپرسراوی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی مه‌نده‌لی به هۆی نه‌خۆشییه‌کی کتۆپڕه‌وه ماڵاوایی لە ژیان کرد.
لەم پەیوەندییەدا مه‌ڵبه‌ندی(٨)ی رێکخستنی خانه‌قینی(ی.ن.ک)له‌به‌یاننامه‌یه‌ک دا ڕایگەیاندووە: به‌یانی ئه‌مڕۆ مامۆستا که‌مال مسته‌فا ناسراو به که‌مال مه‌نده‌لی لێپرسراوی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی مه‌نده‌لی و ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین به نه‌خۆشییه‌کی کت‌وپڕ کۆچی دوایی کردووه.
ئەم ماڵپەڕە فەرمییەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە کە ، مامۆستا که‌مال مه‌نده‌لی کادرێکی دڵسۆزی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو له سنووری خانەقین.