لایەنەکانی دەرەوەی پارتی پێکەوە دەگەڕێنەوە پەرلەمانی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380997-لایەنەکانی_دەرەوەی_پارتی_پێکەوە_دەگەڕێنەوە_پەرلەمانی_کوردستان
وا بڕیارە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی پێکەوە بگەڕێنەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2020 04:03 Asia/Tehran
  • لایەنەکانی دەرەوەی پارتی پێکەوە دەگەڕێنەوە پەرلەمانی کوردستان

وا بڕیارە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی پێکەوە بگەڕێنەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان.

 

بە پێی راپۆرتی مێدیاکانی ھەرێم ، دوای ئەوەی رۆژی 7ی ئایار پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی پارتی و پێکهاتەکان پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی هەڵگرت، ئەوەش نیگەرانی یەکێتی و گۆڕان و نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتووی لێکەوتەوە،  رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش رایگەیاند، تا شکۆ بۆ پەرلەمان نەگەڕێتەوە و باسی خەمی خەڵکی تێدا نەکرێت، سەرۆکایەتی دانیشتنەکان ناکات.

سەرچاوەیەک لەسەرکردایەتی یەکێتی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، ئەوان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی دەرەوەی پارتی هەماهەنگییان هەیە بۆ چۆنیەتی گەڕانەوەیان بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان و وتی: "لەو هەماهەنگییە بەردەوام دەبین و تائێستا کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ گەڕانەوەمان بۆ پەرلەمان، لایەنەکان دەیانەوێت پەرلەمانی کوردستان بەدوور بێت لەیەکلاییکردنەوەی کێشەی حزبەکان، چونکە ئەوە خزمەت بەپڕۆسەی سیاسی کوردستان ناکات".