ئەگەری ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر دوای جێژنی ڕەمەزان
پەرلەمانتارێکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەگەری هەیە بەغدا و هەولێر پاش جێژنی ڕەمەزان ڕێککەون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوسمان کەریم، پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان بە بەغدا یەومی ڕاگەیاند: حکومەتی هەرێمی وکردستان هیچ ڕێگایەکی نییە جگە لەوەی کە چاوەڕوانی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بێت کە ئەگەری هەیە دوای جێژنی ڕەمەزان ئەنجام بدرێت.
وتیشی: بڕیارە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە هەرێمی کوردستان ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە باتی پێدانی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەکان لە لایەن بەغدا، ڕادەست بکات.
ناوبراو وتی:داهاتی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و نەبوونی هەلی سەرمایەنانەوە لە بەشی گەشتیاری و هەروەها قەرەنتین کە بووەتە هۆی بێکاریەکی بەربڵاو، لەناو چووە. فەرمانبەران خوازیاری پێدانی مووچەکەیانن و حکومەتی هەرێمیش هیچ جێگرەوەیەکی بۆ پارەی نەوت نییە و ناتوانێت قەرزیش بکات. ئێمە رێکارگەلێکمان هەیە لەوانە کەم کردنەوی تێچووەکان، کەم کردنەوەی مووچەی وەزیرەکان، ڕێبەر و بەرپرسان و سەرۆک ئیدارەکان و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵیی ئیداری و دارایی و ئاسانکاری بۆ سەرمایەنانەوە.ه
دووشەممە ساڵح فەقێ، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان باسی ڕێککەوتنی نوێ لە نێوان هەولێر و بەغدای کرد .