گیان لەدەستدانی کەسێک بە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە ھەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i381015-گیان_لەدەستدانی_کەسێک_بە_ھۆی_ئاگرکەوتنەوە_لە_کۆگایەکی_سووتەمەنی_لە_ھەولێر
ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی سووتەمەنی کەوتەوەو بەھۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەش کەسێک، کە خەڵکی بەردەڕەشە گیانی لەدەستداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2020 12:58 Asia/Tehran
  • گیان لەدەستدانی کەسێک بە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە ھەولێر

ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی سووتەمەنی کەوتەوەو بەھۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەش کەسێک، کە خەڵکی بەردەڕەشە گیانی لەدەستداوە.

 

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئاگڕ لە کۆگایەکی سووتەمەنی لەسەر رێگەی مەخموور - ھەولێر کەوتەوە کە بەنزینخانەیەکیشی لە تەنیشتدایە، بەو ھۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.

لەو بارەیەوە وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی ھەولێر ، سەرکەوت کارەش بۆ ئاژانسەکە وتی: ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی سووتەمەنی کەوتەوە، تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکەن، تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە، بەڵام مەترسی نەماوە.

سەبارەت بە زیانەکان ناوبراو وتی: بەھۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە کەسێک، کە خەڵکی بەردەڕەشە گیانی لەدەست داوە، چەند تانکەر و ژمارەیەک عەمباریش سووتاون.

وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر باسی لەوەش کرد،تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رێگریان کردووە لەوەی، کە ئاگرەکە مەترسی بۆ سەر دەوروبەری کۆگایەکە ھەبێت و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، دوای کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە زانیاری زیاتر دەخرێتەروو.