خۆپێشاندان لە دھۆک
ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە پارکی ئازادی لە دهۆک گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام بوو .
بە پێی راپۆرتی مێدیاکانی ھەرێم ، دوای ئەوەی کە دوێنێ دەسەڵاتدارانی پارێزگای دھۆک ڕێگایان نەدا بە خۆپیشاندەران، هەروەها فشارێکی زۆریان لە هاوڵاتیان کرد و دوو کەس لە خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکرد، بەڵام خۆپیشاندان ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ لە شاری دهۆک دەستیپێکرد.
ئەم خۆپیشاندانە دژی دواکەوتنی مووچە بوو کە تا ئێستا مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم بە تەواوی دابەش نەکراوە.
بە پێی ھەاڵێکی سپێدە ، له خۆپیشاندانى دهۆک دژى دواکه‌وتنى موچه‌و خراپى گوزه‌رانى هاوڵاتیان، هێزه ئه‌منییه‌کانى دهۆک چه‌ند ئه‌ندامێکى یه‌کگرتوویان ده‌ستگیر کرد .
په‌یامنێرى سپێده رایگه‌یاند: له خۆپیشاندانه‌که‌دا، هێزه ئه‌منییه‌کانى دهۆک ئەحمەد خالد به‌ڕێوه‌به‌رى رادیۆى خابیر و بیار دوسکی بەرپرسی سەنتەری گەشەپێدانى چالاکى لاوان، چه‌ند ئه‌ندامێکى تریان ده‌ستگیر کرد.