گیرانی زیاتر لە 100 کەس لە خۆپێشاندانەکەی دھۆک و ئیدانەکرانی ئەم ھەڵسوکەوتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i381045-گیرانی_زیاتر_لە_100_کەس_لە_خۆپێشاندانەکەی_دھۆک_و_ئیدانەکرانی_ئەم_ھەڵسوکەوتە
بەپێی لێدوانی سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤ ، حەمدی بەرواری ، ١٠٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون، لەنێویاندا میدیاکارو چالاکوان و مامۆستاو فەرمانەبرو ئەندامی یەکگرتوو و حیزبی زەحمەتکێشان و هاوپەیمانی لە نێو گیراوەکاندایە، بەرامبەر هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان لیستە جیاجیاکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق بە توندی ئەو پێشێلکاریانە مەحکوم دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 17, 2020 03:50 Asia/Tehran
  • گیرانی زیاتر لە 100 کەس لە خۆپێشاندانەکەی دھۆک و ئیدانەکرانی ئەم ھەڵسوکەوتە

بەپێی لێدوانی سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤ ، حەمدی بەرواری ، ١٠٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون، لەنێویاندا میدیاکارو چالاکوان و مامۆستاو فەرمانەبرو ئەندامی یەکگرتوو و حیزبی زەحمەتکێشان و هاوپەیمانی لە نێو گیراوەکاندایە، بەرامبەر هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان لیستە جیاجیاکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق بە توندی ئەو پێشێلکاریانە مەحکوم دەکەن.

 

بە پێی راپۆرتی سپی مێدیا ، تۆڕی راگەیاندنی یەکگرتوو لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ٦ رۆژنامەنووسیان دەستگیرکراوە، هەروها دەیان مامۆستاو فەرمانبەر تەنها لەپێناو وەرگرتنی مووچەی چەند مانگێکی خۆیاندا کە مافێکی رەوای خۆیانە دەستگیرکراون، هەڵسوکەتی هێزە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی ئەو ژمارە زۆرە لە خۆپیشاندەران لەلایەن لیستە جیاجیاکان و پەرلەمانتاران لەسەر ئاستێکی فراوان مەحکوم کرا.

 لەنێو ئەو پەرلەمانتارانەدا هەر سێ پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، کاوە محەمەد و د. غالب محەمەد و سەرکەوت  شەمس لە دوو بەیاننەمەی جیاوازدا ئەو رەفتارەی هێزە ئەمنییەکانیان مەحکوم کرد، هەروەها عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ، ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، سەرۆکی لیستی یەکگرتوو د. شێرکۆ جەودەت جەخت لەسەر مافی خۆپیشاندان دەکەنەوەو بەتوندی هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان مەحکوم دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و یەکگرتوو بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردو پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دووپات کردەوە.

مەحکومکردنی ئەم رەفتارانەی هێزە ئەمنییەکان لە میدیاکانی کوردستان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیر و چالاکوانی مدەنی سات بەسات فراوانتر دەبێت.