May 20, 2020 15:40 Asia/Tehran
  • تاوتوێ کرانی گۆڕانکارییەکانی ھاوپەیوەند بە فەلەستین لە دیداری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان

«مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی و «سەلاحەددین موحەممەد بەھائەددین» ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان لە دیدارێکدا، مه‌ترسیی پڕۆژه‌ی به‌ناو «سەودای سه‌ده‌» و پێویستیی پشتگیری کردن له‌ قودس و ئامانجه‌کانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینیان وەبیر ھێنایەوە.

دیداری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری ٢٩ ی ئایاری ٢٠٢٠ ی زایینی، «مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ «سەلاحەددین موحەممەد بەھائەددین» ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوویه‌وه‌.

له‌ دیدارەکەدا، تاوتوێی کۆتا گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێر – به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراق کرا و هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی پاڵپشتی له‌ سه‌قامگیری سیاسی عێراق و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه‌ کرده‌وه‌. 

له‌م دیداره‌دا که‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ڕۆژی جیهانی قودس ئه‌نجام درا، تیای دا له‌باره‌ی گۆڕانکاریه‌کانی فه‌ڵه‌ستین و پێگه‌ی گرنگ و یه‌کگرتووی قودس و فه‌ڵه‌ستین له‌ جیهانی ئیسلام و مه‌ترسیی پڕۆژه‌ی به‌ناو «سەودای سه‌ده‌» له‌سه‌ر  دۆزی فه‌ڵه‌ستین و پێویستیی پشتگیری کردن له‌ قودس و ئامانجه‌کان و به‌رخۆدانه‌کانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ، باس و وتووێژ کرا.

سەرپەیڤ