بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆپیشاندانەکانی ھەرێم دوا دەخرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i381975-بەهۆی_بڵاوبونەوەی_ڤایرۆسی_کۆرۆنا_خۆپیشاندانەکانی_ھەرێم_دوا_دەخرێت
ئەنجومەنی فشاری ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بەهۆی دۆخی ئێستای هەرێم و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەشەنەسەندنی، بڕیاریان اوە خۆپیشاندانەکەیان دوابخەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2020 19:14 Asia/Tehran
  • بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆپیشاندانەکانی ھەرێم دوا دەخرێت

ئەنجومەنی فشاری ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بەهۆی دۆخی ئێستای هەرێم و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەشەنەسەندنی، بڕیاریان اوە خۆپیشاندانەکەیان دوابخەن.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، دڵشاد بابانی لە ئەنجومەنی فشار ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕیاربوو سبەینێ شەممە لە باخی گشتی شاری سلێمانی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجامبدەین، بەڵام ئەوکاتەی ئێمە بریارەکەمان دا دۆخی تەندروستی جۆرێک بوو، ئێستا بەجۆرێکی دیکەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گفتوگۆکردن، بە بڕیارەکەیاندا چونەتەوە و  بەکۆدەنگی بڕیاریان داوە خۆپیشاندانەکەی سبەینێ شەممە دوابخەن بۆ کاتێکی دیکە، لە کاتەکەشی هەمو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەنەوە.

سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی خۆپیشاندانەکەیان دڵشاد بابانی رونیکردەوە "ئێمە نوێنەری تەندروستی ونوێنەری رێکخراوەکان و زانکۆ و نوێنەری یاساییشمان لەگەلدایەوبەکۆدەنگی گەیشتوین بەو بڕوایە، جەختیشدەکەینەوە  کە دوای نەمانی مەترسی کۆرۆنا لەسەر هەرێم، خۆپیشاندانەکان دەست پێ دەکەینەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا دڵشاد بابانی باسی لەوەشکرد، لەئامادەکاریداین بۆئەوەی خۆپیشاندانەکە کە لە داهاتویەکی نزیکدا دەکرێت، سەرتاسەری بێت و تەنها شاری سلێمانی نەگرێتەوە.

دکتۆر جەبار، ئەندامی ئەنجومەنی فشاریش لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا هۆکاری سەرەکی دواخستنی خۆپیشاندانەکەیانی رونکردەوە، دۆخی نەخوازراوی ئێستای هەرێمی کوردستان لەروی تەندروستییەوە، هۆکاری سەرەکییە.

وتیشی "ئێمە وەکو لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی فشار پارێزگاریمان هەیە لەسەر ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی روبەڕوی هەرێم بوەتەوە و بەکۆی دەنگ بڕیارماندا بە دواخستنی خۆپیشاندانەکە.

پێشترئەنجومەنی فشار بەراگەیەندراوێک بڵاویکردبوەوە، رێکەوتی 6ی حوزەیران لە باخی گشتی شاری سلێمانی خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە دۆخی ئابوری هاوڵاتیان و موچە و بژێوی چین و توێژەکانی خەڵکی هەرێم ئەنجام دەدەن.