درێژەی ناڕەزایەتیەکان لە چەندین شاری هەرێمی کوردستان
خۆپێشاندانی ناڕازیانە لە هەندێ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژ لەمەوبەرەوە درێژەی هەبووە و شەوی رابردوو لە کۆیە و کفری ژمارێک لە خۆێشاندەران دەسگیر کران و ئەو خۆپشاندانەی کعە ئەمڕۆ بڕیار بوو لە سلێمانی بەڕێوەبچێ ، بە هۆی ترسی بڵاوبوونەوی کۆڕۆنا ، هەڵوەشا .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا خۆپێشاندان لە چەندین شاری هەرێمی کوردستان لەوان سلێمانی ، کەلار ، دەربەندیخان ، قەڵادزێ ، کفری ، کۆیە و چەندی شوێنی دیکە بەڕێوەچووە و ناڕازیان خوازیاری پێدرانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و راژەکاری و دابین بوونی بژیوی ژیانن .
شەوی رابردوو ئەم خۆپێشاندانە لە شارەکانی کفری و کۆیە بەردەوام بوو و خۆپێشاندەران خوازیاری راگەیشتن بەم شارانە و بە تایبەت نەمانی کێشەی بێکاریی بوون .
کەناڵی ئێن ئاڕ تی رایۆریدا لە کۆیە هێزە ئاسایشیەکان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە .
هەروەها لەم دوو شارە ژمارێک لە خۆپێشاندەران گیران و فەرمانداری کۆیە بە ئامادەبوون لە نێو خۆپێشاندەران جەختی کردەوە لەسەر راگەیشتن بە داواکاریەکانیان .