بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبووان و قوربانیانی ڤایروشی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئاماری تووشبوان بە ڤایر‌وسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کورستان گەیشتە 1089 حاڵەت و ژماری قوربانیانیش 18 کەس .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە رادیۆ نەوا ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه و ئاشکرایکرد، له ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا 74 که‌س توشی کۆرۆنا بوون، توشبویه‌ک گیانی له‌ده‌ستداوه و 4 توشبوش چاکبونه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار و 152 پشکنین ئه‌نجام دراون، 74 توشبوی نوێ تۆمارکراون، له پارێزگای هه‌ولێر 29 توشبو هه‌بوون، که دوو توشبو نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه و ئه‌وانی دیکه به‌رکه‌وتوی توشبوانی پێشون، هه‌موویان دانیشتووی ناو شاری هه‌ولێرن.
له پارێزگای سلێمانیش 45 توشبو تۆمارکراون، که 36 توشبویان دانیشتوی شاری سلێمانین و زۆربه‌یان نیشانه‌کانی نه‌خۆشییه‌که‌یان هه‌یه.
له ئیداره‌ی گه‌رمیانیش 2 توشبوی نوێ تۆمارکراون، که هه‌ردووکیان به‌رکه‌وتوی توشبوانی پێشون، دانیشتوی قه‌زای که‌لارن.
هه‌ر له 24 کاتژمێری رابردوودا توشبویه‌کی کۆرۆنا له هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستداوه و 4 توشبوش له گه‌رمیان چاکبونه‌ته‌وه.
به‌وه‌ش کۆی گشتی توشبوان به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته هه‌زار و 89 که‌س، له‌نێویاندا 19 مردن هه‌یه و 448 نه‌خۆشیش چاکبونه‌ته‌وه، له ئێستادا 622 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشکیدان.