ژمارێک لە پزیشکانی هەرێم دەوامیان راگرت
پزیشکانی نیشتهجێى خولاو و دێرین لە سنووری پارێزگاکانی ههولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین نەخۆشخانەکانیان بەجێهشت و رایانگهیاند تا موچه وهرنهگرن ناچنه سهر دهوامهکانیان.
بە پێی راپۆرێکی ماڵپەڕی هاوڵاتی ،دوێنێ شهممه 6ی حوزهیرانی 2020، ژمارهیهک له پزیشکی نهخۆشخانهکانی سنوری پارێزگای ههولێر و سلێمانی، نەخۆشخانەکانیان جێهێشتو بایکۆتیان راگەیاند، ئهو پزیشکانه داوادەکەن موچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێبدرێت.
یاد زانا ، پزیشکى نیشتهجێى خولاو لهسلێمانى، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئێمه وهک پزیشکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى،
لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 1000 پزیشکی نیشتەجێ هەن.
شەوی ھەینی لەسەر شەممە پزیشکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، "بڕیارماندا لە رۆژی شەممە 6-6-2020 تەواوی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان بە شوێنە فریاگوزاری و ساردەکانەوە چۆڵدەکەین. بەرپرسیاری روودانی هەر دۆخێکی نەخوازراویش لە ئەستۆی حکومەتە".
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە.
مانگرتن و دەوامنەکردنی ئەو پزیشکانە لەکاتێکدایە دوو هەفتەیە تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی خێرا رووی لە زیادبوون کردووە.