کۆڕۆنا لە پارێزگەی سلێمانی: تووشبوونی 66 کەسی دیکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382028-کۆڕۆنا_لە_پارێزگەی_سلێمانی_تووشبوونی_66_کەسی_دیکە
وەزاڕەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ٦٦ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکران".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2020 03:34 Asia/Tehran
  • کۆڕۆنا لە پارێزگەی سلێمانی: تووشبوونی 66 کەسی دیکە

وەزاڕەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ٦٦ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکران".

 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، له‌ به‌رده‌وامی پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێکراوان و توشبوان، شه‌ست و شه‌ش توشبوی دیکه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشانکران.تەندروستی هەرێم ئه‌وه‌شی رونکردوه‌ته‌وه‌، توشبوه‌کان ٣٨ پیاو و ٢٤ ئافره‌ت، دو کوڕی گه‌نج و دو منداڵ، هه‌روه‌ها ١٣ توشبو به‌رکه‌توی توشبوانی پێشون، توشبوانی تر نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه‌.

 

ڕاشیگەیاندووە" سێ توشبو دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و دو توشبو دانیشتوی قه‌زای پێنجوێنن، یه‌ک توشبوش دانیشتوی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه، ٦٠ توشبویه‌که‌ی دیکه‌ سه‌رجه‌میان توشبو دانیشتوی ناو شاری سلێمانی".