بە ھۆی تۆپبارانی تورکیاوە ، گردوپەڕی چەند گوندێکی سیدەکان ئاگری تێبەربوو
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو چه‌کدارانی په‌که‌که له به‌رده زه‌رد و سه‌ری بندێوانه ته‌قه‌یان له‌ر بازگه‌ی سوپای تورکیا کرد وتوپخانه‌کانی تورکیاش به‌چڕی ناوچه‌که‌یان تۆپباران کرد.
مێدیاکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان رایانگەیاند ، به‌هۆی ئه‌و تۆپبارانه‌ش ئاگر له سنوری گونده‌کانی ئاله‌کان وخه‌لیفان وسیران ومێرگه‌ڕه‌ش وگۆڕمه‌مک که‌وتوته‌وه وه‌ک دانیشتوانی ئه‌وگوندانه ده‌ڵێن: به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه ده‌یان دۆنم پاوان ودارستانی سنوری ئه‌وگوندانه سووتاوه و تائێستاش ئاگره‌که نه‌کوژاوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامه ،له‌ترسی بۆردوومان و تۆپبارانه‌کانیش، هاووڵاتیان و تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی، ناتوانن بچنه شوێنی ئاگره‌که‌و کۆنتڕۆلی بکه‌ن .
ساڵانه به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردوومانه‌کان و شه‌ڕ وپێکدادانی نێوان په‌که‌که وسوپای تورکیا ، سه‌دان دۆنم پاوان و دارستانی گوند‌و ناوچه سنورییه‌کان ده‌سوتێ و زیانی زۆریش به‌سروشت وژینگه‌ی ناوچه‌که ده‌که‌وێت.