پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر باکووری ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382105-پەلاماری_ئاسمانیی_تورکیا_بۆ_سەر_باکووری_ئێراق
فڕۆکە جەنگیەکانی هێزی ئاسمانیی تورکیا بنکەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا " پەکەکە"یان لە باکووری عێراق بۆردومانکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2020 07:23 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر باکووری ئێراق

فڕۆکە جەنگیەکانی هێزی ئاسمانیی تورکیا بنکەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا " پەکەکە"یان لە باکووری عێراق بۆردومانکرد.

 

 وەزارەتی بەرگریی  تورکیا ڕۆژی یەکشەمە ڕایگەیاند لە پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە بۆ سەر ناوچەی " ئەفاشین " لە باکووری  ئێراق 4 کەس لە هێزەکانی سەر بە پەکەکە کوژران .

حکومەتی ئانکارا بەرلەوەش  ڕایگەیاند بوو  کە 4 ئەندامی   سەر بە  پەکەکە  لە ناوچەی " خواکورک "  لە باکووری  ئێراق  لە پەلاماری  فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کوژراون .

ئەرتەشی تورکیا 27 مانگی  مای 2019  ئوپەڕاسیونێکی لە ژێر ناوی  " پەنجە "  بۆ سەر  پارتی کرێکارانی کوردستانی  تورکیا   لە باکووری  ئێراق  دەس پێ کرد بوو .

بەغدا بەجاران پەلاماری سەربازانی تورکیا بۆ سەر ناوچە باکووریەکانی  خۆی بە بنپێکرانی سەروەری خاکی ئێراق  لە قەڵەم داوە  و ئیدانەی کردووە .