فەوزی ھەریری نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە دانوستانی نێوان ئەمریکا و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382123-فەوزی_ھەریری_نوێنەری_ھەرێمی_کوردستان_لە_دانوستانی_نێوان_ئەمریکا_و_عێراق
فەوزی ھەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لەشاندی دانوستانکاری عێراق دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2020 13:22 Asia/Tehran
  • فەوزی ھەریری نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە دانوستانی نێوان ئەمریکا و عێراق

فەوزی ھەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لەشاندی دانوستانکاری عێراق دەکات.

 

ھۆشیار سیوەیلی  بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەلێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی وتی: بڕیارە لە ١٠ی ئەم مانگە و لەم ھەفتەیەدا دانوستان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان ئەمەرێکا و عێراق ئەنجامبدرێت، کە گرنگیەکی زۆری ھەیە .

وتیشی: ھەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگ دەبێت لە رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان ئەمەریکا و عێراق و  فەوزی ھەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بەشداری لەشاندی دانوستانکاری عێراق دەکات.

ئەوەشی راگەیاند کە تیمێکی شارەزاش ھاوکاریی نوێنەری ھەرێم دەکات لە دانوستانەکاندا، چونکە ئەو رێککەوتنە جگە لە عێراق، بۆ ھەرێمی کوردستانیش گرنگیی زۆری ھەیە.