راگێندراوی 15 پەرلەمانتاری هەرێم لەسەر دابەشنەکرانی مووچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382348-راگێندراوی_15_پەرلەمانتاری_هەرێم_لەسەر_دابەشنەکرانی_مووچە
15 پەرلەمانتاری کوردستان لەبارەی دابەشنەکردنی موچە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، هیچ پاساوێک نییە بۆ زیاتر دواخستنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا، موچەخۆران و خەڵکی کوردستان، دۆخێکی سەختی گوزەران بەرێدەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2020 12:30 Asia/Tehran
  • راگێندراوی 15 پەرلەمانتاری هەرێم لەسەر دابەشنەکرانی مووچە

15 پەرلەمانتاری کوردستان لەبارەی دابەشنەکردنی موچە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، هیچ پاساوێک نییە بۆ زیاتر دواخستنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا، موچەخۆران و خەڵکی کوردستان، دۆخێکی سەختی گوزەران بەرێدەکەن.

 

15 پەرلەمانتاری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنن، "هیچ پاساوێک نییە بۆ  زیاتر دواخستنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و  لە ئێستادا، موچەخۆران و خەڵکی کوردستان، دۆخێکی سەختی گوزەران بەرێدەکەن، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە دو هەفتەیە، 400 ملیار دینار لە بەغدادەوە هاتوەتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم-یش لەوبارەیەوە، کە گوایا تەنها 222 ملیار دیناری ماوە، جێی متمانەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نییە و دەبێـت پارەی موچە بدرێتە موچەخۆران، نەک بۆ شتی دیکە سەرفبکرێت".