کوێستان محەمەد: مانگی داهاتوو یاسای چاکسازی جێبەجێدەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382367-کوێستان_محەمەد_مانگی_داهاتوو_یاسای_چاکسازی_جێبەجێدەکرێت
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی تەموز یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و نابێت موچەی پلە باڵاکان لە سێ ملیۆن دینار زیاتر بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2020 04:13 Asia/Tehran
  • کوێستان محەمەد: مانگی داهاتوو یاسای چاکسازی جێبەجێدەکرێت

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی تەموز یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و نابێت موچەی پلە باڵاکان لە سێ ملیۆن دینار زیاتر بێت.

 

بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم بە میدیای گۆڕانی راگەیاندوە، ماوەی دوو مانگە موچەی خۆیان لە ئەنجومەنی وەزیران کردوە بە نیوە  و نیوەکەی تریان  خستوەتە سەر ئەو ژمارە بانکیەی بۆ وەرگرتنی پارە لە دەوڵەمەند و سەرمایەداران دیاریکراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەبێت خەڵک بزانێت بزوتنەوەی گۆڕان چوار وەزیری هەیە لەم کابینەی حکومەتدا، بۆیە هەرسێ لایەنەکەی پێکهێنەری حکومەت بە قەبارەی خۆیان بەرپرسیاریەتیان بەردەکەوێت.

لەبارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانیش وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەکردوە، "( 13) هەزار کەمئەنداممان گەڕاندۆتەوە بۆ ناو لیستی موچە کە پێشتر موچەیان بڕدرابوو، هەروەها نزیکەی هەزار کەمئەندامی نوێ تۆمارکراون".