بەرزبوونەوەی ژماری قوربانیانی پەلامارەکەی داعش بۆسەر خانەقین
ژماری قوربانیانی پەلامارەکەی داعش بۆسەر شاری خەنەقین کە شەوی رابردوو ئەنجام بوو ،بۆ 7 کوژراو و 4 بریندار بەرز بووەوە .
شەوی رابردوو داعشیەکان ھەڵیانکوتایە سەر گوندی دارا ھەڵکەوتوو لە رۆژھەڵاتی خانەقین .
کەناڵی رووداو راپۆریدا ئەم پەلامارە لە لایەن کەسانی دەمامک بەستوو ئەنجام بووە و 7 کوژراو و 4 برینداری لێکەوتووەتەوە .
کازم پیر وەلی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی گوندی میخاسی لە نزیک گوندی دارا ، بە رووداوی راگەیاند گیان لەدەستداوان لە کوردانی کاکەیی بوون و چوار کەسیان ئەندامی بنەماڵەیەکن .
وتیشی : دوای ئەم پەلامارە ، خزمانی قوربانیەکان ھاتنە ھاواریان و ھێزەکانی حەشدی شەعبیش گەیشتنە ئاواییەکە . تێکھەڵچوون لە نێوان ئەوان و ھێرشبەران روویدا و لە ئەنجامدا سێ کەسی لەوان پۆلیسێکی عێراقی کوژرا و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون .
ھەروەھا گوتی کوژراوەکان بە دەستی قەناسچیەکانەوە کوژراون .