داوای ھاریکاریی ئاسایشیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382402-داوای_ھاریکاریی_ئاسایشیی_نێوان_ھەرێمی_کوردستان_و_حکومەتی_ناوەندیی_عێراق
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، دوێنێ شەو لە هێرشێکی تیرۆریستان بۆ سەر گوندەکانی دارا و مێخاس ژمارەیەک خوشک وبرای کاکەیی شەهید بوون بۆ سەقامگیری ئەو ناوچانە جەختدەکەینەوە لە بوونی هاوکاریی نێوان پێشمەرگە و حکوومەتی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2020 13:46 Asia/Tehran
  • داوای ھاریکاریی ئاسایشیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی عێراق

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، دوێنێ شەو لە هێرشێکی تیرۆریستان بۆ سەر گوندەکانی دارا و مێخاس ژمارەیەک خوشک وبرای کاکەیی شەهید بوون بۆ سەقامگیری ئەو ناوچانە جەختدەکەینەوە لە بوونی هاوکاریی نێوان پێشمەرگە و حکوومەتی عێراق.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بڵاویکردەوە ڕایگەیاند،  "ئێمە لە کاتێکدا زۆر لە دۆخی ناسەقامگیریی ئەو ناوچانە نیگەرانین، لە هەمانکاتدا جەخت لە میکانیزمی ھاوکاریی ئەمنیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و گرنگیی هەبوونی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە دەکەینەوە بۆ ئەوەی بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق، سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێننەوە و سەروماڵی هەموو هاووڵاتییانی ناوچەکە بپارێزن".

شەوی ڕابردوو ، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیانکردە سەر گوندی دارا ی سەربە قەزای خانەقین و لە ئەنجامدا حەوت کەس گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکە بریندار بوون.