پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندی به هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگاری سلێمانیه‌وه ده‌کات و ئاماده‌یی بۆ هه‌مو جۆره ده‌ستپێشخه‌ریی و هه‌ماهه‌نگیی و کارێکی هاوبه‌ش ده‌رده‌بڕێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێسەوە، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگاری سلێمانی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک نوسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌باره‌ت به پێشنیار‌و به‌رنامه‌و تێگه‌یشتن و کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌شدار له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پشتیوانی کردنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆمان کرد.
وەک باسی کراوە له‌باره‌ی حکومه‌ته خۆجێییه‌کان، باری دارایی و ئابوری و موچه‌ی موچه‌خۆرانیش گفتوگۆیان کردووه ئاماژە بەوەش دراوە کە، هه‌ر له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌کەدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی قۆناغه‌کانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناش قسەیان کردووە.
پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکردووە کە، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ر پێشنیار‌و ده‌ستپێشخه‌ریی و هه‌ماهه‌نگیی و کارێکی هاوبه‌ش ده‌ربڕیوه.