تورکیا دەڤەری زاخۆی بە خەستی بوردۆمان کرد
حوزهیران 21, 2020 05:49 Asia/Tehran
فرۆکهکانی تورکیا بۆردومانکردنی گوندهکانی سنووری کۆمهڵگهی بێرسفی قهزای زاخۆیان دهستپێکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, شەوی رابردوو فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردومانکردنی ناوچە سنوورییەکانی کۆمەڵگەی بێرسیفی سەر بەناحیەی دەرکار عەجەم لە قەزای زاخۆ کردووە.
بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکەشەوە تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند: " هەریەک لەگوندەکانی بۆسەڵێ، سیارێ، سنداڤا، ئێڤس ئاغا، پیربڵا و شەرانشێ لەو گوندانەن کە بەر بۆردومانەکەی شەوی رابردووی فرۆکەکانی تورکیا کەوتوون.
ئەم گوندانە چۆڵ کراون و ئێستا خەڵکەکەی ئاوارەن.
هەروەها ڕاشگەیێندراوە کە بە هۆی بوونی بەرهەمی دانەوێڵەی جووتیارانیش ، ئاگرێکی زۆر لەو ناوچەیە کەوتوەتەوە.