پەرلەمانی کوردستان دەکرێتەوە
دوای دوو هەفتە له وهستان بههۆی بڵاوبوونهوهی کۆرۆنا لهنێو چهند فهرمانبهر و پهرلهمانتارێک، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی هەرێم ، "چیا حەمید "جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پەرلەمان به میدیای پارتی وتووه،"پهرلهمانی کوردستان دهست بهکارهکانی دهکاتهوه، ئەولەویەتی کارەکان بابەتی دارایی، کۆرۆنا و بۆردوومانەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانە ".
چیا حەمید دهشڵێت: "دوای ئەوەی پەرلەمانتارێک و سێ فەرمانبەری پەرلەمانی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە 10-6-2020 بڕیاری راگرتنی دەوامی پەرلەمانیدا، ئێستا تەندروستی تووشبووەکان جێگیرە و ئەنجامی پشکنینەکانی دیکەش هەموویان نێگەتیڤ بوون، بۆیە 24-6-2020 ماوەی کەرەنتینەکە تەواو دەبێت".
لەدوای 24ی مانگەوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە، جێگری سەرۆکی لیژنهى کاروباری پەرلەمان دەڵێت، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر بەرنامەی کاری پەرلەمان دەدرێت.