خۆپێشاندانی ناڕازیانە لە سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i382754-خۆپێشاندانی_ناڕازیانە_لە_سلێمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی ناڕەزایی لە نەبوونی کار و مووچە ژمارەیەک هاووڵاتیان لە سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، ڕێگای سلێمانی بۆ عەرەبەت-یان داخستووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2020 14:58 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی ناڕازیانە لە سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی ناڕەزایی لە نەبوونی کار و مووچە ژمارەیەک هاووڵاتیان لە سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، ڕێگای سلێمانی بۆ عەرەبەت-یان داخستووە.

بەهۆی نەبوونی مووچە و نەبوونی بازاڕ و کار و کاسبی هاووڵاتیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوای مووچە و بژێوی دەکەن و ڕێگای سەرەکی سلێمانی بۆ عەرەبەت-یان داخاتستووە لە ڕێگەی سوتاندنی تایە لەسەر شەقامەکان ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن.

هێزە ئەمنییەکانیش بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دۆخەکە گەیشتونەتە شوێنی خۆپیشاندانەکە و تا ئێستاش خۆپیشاندان بەردەوامی هەیە و هێزەکان سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگاکەن.