دژایەتی کردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بڕیاری کەمكردنەوەی موچە
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حکومه‌ت وابریاریداوه برینى موچه ته‌نیا بۆ موچه‌ى ئه‌م مانگه بێت و ده‌ڵێت"به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناڕه‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه".
زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به"هاوڵاتى" وت : " حکومه‌ت باسى له‌وه‌کردووه که برینى موچه ته‌نیا بۆ موچه‌ى ئه‌م مانگه ده‌بێت دواتر به‌پێى بارى دارایى حکومه‌ت گۆرانکارى تێداده‌کرێت و به‌ڵام ئه‌گه‌ر واش بێت به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناره‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه".
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى شێوازى برینى موچه‌که‌ى رونکرده‌وه وتى" برینى شێوازى موچه‌که له پله‌باڵاکانه‌وه ده‌ست پێده‌کات که زۆرترین موچه‌یان لێده‌بردرێت و تا ده‌گاته موچه‌ى فه‌رمانبه‌رێک که له سه‌دا 21ى موچه‌که‌یان ده‌بردرێت واته موچه زۆره‌کان زیاتریان لێده‌بردرێت وه‌ک له موچه که‌مه‌کان".
زیاد جه‌بار، باسى کرد‌و وتى" ئه‌م بریاره‌ى حکومه‌ت ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه‌یه بۆیه ناوى نانێت پاشه‌که‌وتى موچه و حکومه‌ت خۆشى به قه‌رزارى فه‌رمانبه‌ران نازانێت بۆیه ناوى نانێت قه‌رز و به‌پێى بارودۆخى دارایى خۆى گۆرانکارى به‌سه‌ردا دێت، واته که ئه‌گه‌ر بارى دارایى حکومه‌ت باش بێت ئه‌وه لاده‌برێت و که خراپتریش بێت ئه‌وه خراپتر ده‌بێت".
ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه " به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناره‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه".