سەردانی ناوچە بۆردومانکراوەکان لە هەرێم لە لایەن شاندێکی عێراقەوە
شاندێکی باڵای سه‌ربازیی عێراق به‌مه‌به‌ستی بینینی ئه‌و گوندانه‌ی هه‌رێمی کوردستان که تورکیا بۆردوومانی کردوون، سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان کرد.
بە پێی راپۆرتی شارپرێس ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاندێکی باڵای عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی فه‌ریق ڕوکن حامد عه‌بدوڵڵا، فه‌رمانده‌ی هێزی پاسه‌وانیی سنوری عێراق سه‌ردانی ئه‌و ناوچه سنورییانه‌یانه‌ی هه‌رێمی کوردستانیان کرد که له‌ڕۆژانی ڕابردوودا تورکیا بۆردوومانی کردن.
ئه‌و گوندانه‌ی شانده‌که سه‌ردانی کردوون بریتین له گونده‌کانی (ده‌شته‌ته‌خت و سه‌رزێڕ و چه‌ند گوندێکی دیکه).
هاوکات سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ی عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی بووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، مه‌به‌ستیانه ڕه‌وشی ئه‌و ناوچانه به‌شێوه‌یه‌کی مه‌یدانی ببینن.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه هه‌فته‌یه‌ک زیاتره تورکیا به‌رده‌وامه له‌بۆردوومانکردنی گونده سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و تا ئێستا چه‌ند هاووڵاتییه‌کی مه‌ده‌نی به‌هۆی بۆردوومانه‌کانه‌وه شه‌هید بوون.