ئەو کەسەی لە سلێمانی تەقەی لەلقی 4ی پارتی کرد دەستگیرکرا
حوزهیران 22, 2020 14:58 Asia/Tehran
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:ئەو کەسەی چەند شەوی رابردوودا تەقەی لە لقی 4ی پارتی کرد دەستگیرکراوەو دەستبەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەشیدا گیراوە.
عەمید ئاسۆ تەها بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: ئەو کەسەی کە تەقەی لە لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کرد لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیرکراوە.
وتیشی:دەستیش بەسەر ئەو چەکەی تەقەکەی پێکراوەو ئەو ئۆتۆمبێلەشی کە بەکاری هێناوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
پۆلیس روونی نەکردووەتەوە ئەو کەسە کێیە و ئامانجی لەم کارە چی بووە .