لە بەرامبەر ناردنی مووچە ، ھەرێم بە ھەموو مەرجەکانی بەغدا رازی بوو
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی به‌غدا کرد و رایگه‌یاند به هه‌موو مه‌رجه‌کانتان ڕازین.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت بۆ شارپرێس ناوه‌ڕۆکی سه‌ردانی چاوه‌ڕوانکراوی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی شاندی باڵای هه‌رێمی بۆ به‌غدا ئاشکراکرد و وتی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شاندی باڵای هه‌رێمی وتووه، له‌دانوستانه‌کاندا به به‌رپرسانی عێراق ڕابگه‌یه‌نن هه‌رێمی کوردستان به‌هه‌موو مه‌رجه‌کانی حکومه‌تی فیدراڵیی ڕازییه، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا مانگانه شایسته داراییه‌کانی هه‌رێم بدات.
ئەمڕۆ دوشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتیی کۆبونەوەیەکی تایبەت بە دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کرد.
لە کۆبونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و ئەندامانی شاندی دانوستان بەشداربون، گفتوگۆ دەربارەی دەرئەنجامی دانوستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کرا بۆ گەیشتن بە ئەنجام و ڕێککەوتن بە ئاراستەی دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، "ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی خۆمان بەرامبەر بە دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانمان بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی هەر لایەک دیار بێت و جێی ڕەزامەندی هەردولا بێت".
لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکومەت سبەی سێشەممە 2020/6/23 سەردانی بەغدا بکات.