هێزه‌کانی سوپای تورکیا زیاتر له٧٠ گوندی سنوری پارێزگای دهۆک داگیرده‌که‌ن و هاوڵاتیانی ئه‌و گوندانه له زێدی خۆیان ئاواره کراون
سه‌رچاوه‌یه‌ک له قه‌زای زاخۆ، راگه‌یاندووە:هێزه‌کانی سوپای تورکیا له سنوری قه‌زای زاخۆ چونه‌ته گونده‌کانی هه‌ریه‌ک له ناحیه‌ی ده‌رکار، باتۆفا و کانی ماسی، هاوکات به‌شێکی دیکه‌ی هێزه‌کانیان به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان چونه‌ته سنوری ناحیه‌ی شیلادزێ و قه‌زای ئامێدی.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، تاوه‌کو ئێستا زیاتر له ٧٠ گوندی سنوری پارێزگای دهۆک له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه داگیراکراون، هاوڵاتیانیش له‌زێدی خۆیان ئاواره کراون و هیچ که‌سێک ناتوانێت بچێته‌وه بۆ ناوچه‌کانیان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌شێکی گونده‌کان سوپای تورکیای تێدایه و له‌به‌شێکی دیکه‌شیان شه‌ڕ و پێکدادانی به‌رده‌وامە.
ئەمەو له‌لایه‌کی دیکه‌وه، «زێڕه‌ڤان مو‌سا» به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ده‌رکاری رایگه‌یاندووه، سوپای تورکیا کۆنترۆڵی شاخی خامتیریان کردوه، به‌وه‌ش ٣٠ گوند که‌وتوه‌ته ژێر ده‌ستیان، کۆی گشتی ئه‌و گوندانه‌شی که ئێستا داگیرکراون له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه گه‌یشتوه‌ته ٦٠ گوند.
بەیانی ئەمڕۆش، شەڕو پێکدادانی توند لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە گوندی کاشانی ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ رویدا.