دوایین ئاماری پەتای کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 18 حاڵەتی مردن، 41 حاڵەتی چاکبوونەوە و 139 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆڤید-19 تۆمارکران.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 1421 پشکنین ئەنجام دراوە"، ڕاشگەیاندووە کە "6 مردن و 139 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران: 40 لە پارێزگای هەولێر و 86 لە پارێزگای سلێمانی (55 حاڵەتیان لە دەڤەری گەرمیان)، 4 لە پارێزگای دهۆک و 9 لە پارێزگای هەڵەبجە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە 2 حاڵەتی مردن لە پارێزگای هەولێر و 2 لە شاری سلێمانی و 1 لە ڕاپەڕین و 1 لە هەڵەبجە تۆمارکراون.لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرەنتینەکانی حکوومەتی هەرێمدا ماونەتەوە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە : "لەئێستادا تەنها 16337 هاووڵاتی لە کەرەنتیندان."
کۆی گشتیی تووشبووانی پەتای کۆڤید-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 5672 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 186 حاڵەتی مردن و 1675 حاڵەتی چاکبوونەوە هەن.