له هەولێر 6 رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگێندرا
ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر رایگەیاند، له ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29-6-2020 تاوه‌کو رۆژی 4-7-2020 قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌بێت، که رۆژانه له سه‌عات 6:00 ی به‌یانی ده‌ستپێده‌کات تاوه‌کو 12:00ی شه‌و هاتوچۆکردن له سنووری پارێزگای هه‌ولێر قه‌ده‌غه ده‌کرێت.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی هەرێم ، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه، مارکێت و دوکانه‌کانی گه‌ڕه‌که‌کان به‌کراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوکیش بەمەبەستی گرتنە بەری رێوشوێنی زیاتر بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆی تاوەکو 5-7 راگەیاند.
ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای کەرکوک کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو قەدەغەی هاتوچۆی لەسەرتاسەری پارێزگاکە راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوەکەی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک لەسێ شەممەوە تاوەکو 5-7-2020 قەدەغەی هاتوچۆیە.