ھاوخەمی دەربڕینی هاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بە بۆنەی تیرۆرکرانی «ھیشام ھاشمی»یەوە
لاھور شێخ جەنگی هاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند:کوشتنی ترسنۆکانه‌ی یه‌کێک له‌دیارترین رۆشنبیره‌کانی عێراق ده‌بێت به‌بێ سزا تێپه‌ڕ نه‌بێت
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، «لاهور شێخ جه‌نگی» هاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان په‌یامێکی هاوخه‌می له‌باره‌ی کوژرانی «هیشام هاشمی» چاودێری سیاسی و ئاسایشتیی عێراق بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند: نابێت ئه‌و کرده‌وه‌یه به‌بێ سزا تێپه‌ڕبێت.
«لاهور شێخ جه‌نگی» له‌تویتێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، کوشتنی ترسنۆکانه‌ی یه‌کێک له‌دیارترین رۆشنبیره‌کانی عێراق ده‌بێت به‌بێ سزا تێپه‌ڕ نه‌بێت، هیشام هاشمی پیاوێکی نیشتمانی بوو، به‌شێوه‌یه‌کی پاک و دڵسۆزانه داکۆکی له عێراق ده‌کرد.
هاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی «هیشام هاشمی» ئاماژەی بەوەش کردووە کە،«هیشام هاشمی» بڕوای وابوو عێراق ده‌بێت ببێته وڵاتێکی ئاشتیخواز و گه‌شه‌سه‌ندوو.
«ھیشام ھاشمی» کارناس و شارەزای بواری کاروباری ئاسایشتی و سیاسیی عێراق ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە دوای دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی، لە گەڕەکی «زیونە»ی بەغدا لە لایەن چەکدارانی داعشەوە تیرۆر کرا.