بەشداریی سەرکونسوڵی ئێران لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i383669-بەشداریی_سەرکونسوڵی_ئێران_لە_ڕێوڕەسمی_پێشوازی_لە_تەرمی_شێخ_محەمەد_کەسنەزانی
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە مەراسیمی پێشوازی فەرمیی لە تەرمی رێبەری تەریقەتی قادری بەشدار بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 11, 2020 09:01 Asia/Tehran
  • بەشداریی سەرکونسوڵی ئێران لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە مەراسیمی پێشوازی فەرمیی لە تەرمی رێبەری تەریقەتی قادری بەشدار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش نیوەڕۆی  دوێنێ هەینی مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی پێشوازیی فەرمیی لە تەرمی  شێخ محەمەد کەسنەزانی رێبەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری لە فڕۆکەخانەی سلێمانی.

شوشتەری لەم مەراسیمەدا کە بە ئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسی، حزبی و ئایینیەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، کوڕی شێخ محەمەد کەسنەزانی و رێبەری نوێی تەریقەتی قادری،  پرسە و سەرخۆشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی گەیاندە شێخ نەهرۆ.

لە گەڵ شووشتەریدا  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەڤال ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەشدار بوون.