ته‌مووز 27, 2020 16:20 Asia/Tehran
  • دەست لە کارکێشانەوەی سۆران عومەر پەسەند کرا

له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان به‌ ده‌نگی 55 په‌رله‌مانتار، ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سۆران عومه‌ر په‌سه‌ندکرا.

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بەدەنگی 55 ئەندام لە89 ئەندامی ئامادەبوو دەستلەکارکێشانەوەی سۆران عومەر، له‌ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی هەرێمی  کوردستان پەسەندکرا.

ئه‌و 55 ئەندام په‌رله‌مانه‌ی دەنگیان بۆ دەستلەکارکێشانەوەکەی سۆران عومه‌ردا، ئەندامانی فراکسیۆنەکانی ( پارتی و پێکهاتەکان) بوون.

هەریەک لە فراکسیۆنەکانی ( یەکێتی، گۆڕان، نەوەی نوێ، شیوعی، سەربەخۆکان) دەنگیان بە دەستلەکارکێشانەوەکەی سۆران عومه‌ر نەدا، هاوکات فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووش ئامادەی کۆبونەوەکە نەبوون.

سەرپەیڤ