وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی: لەگەڵ بەغدا نزیکبووینەتەوە لە رێککەوتن
خالید شوانی جەختی کردووە: ، هەرێمی کوردستان خوازیاری رێککەوتنە لەگەڵ حکومەتی عێراق،چونکە بژاردەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم و سەرچاوەی داهاتەکانی سنوردارن و دۆخی ژیانی خەڵکی کوردستانیش بەهۆی قەیرانی دارایی بەرەوڕووی گرفت بووەتەوە.
لە کۆوبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی پەرلەمانی کوردستاندا، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا ڕایگەیاند: ھیوای ئەوە دەکرێت کە لە داهاتویەکی نزیکدا لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن و هەندێ ئاماژەی ئەرێنیش لەو روەوە هەیە.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە،ئەگەر لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بگەنە رێککەوتن، هەولێر لەو قەرزە نێودەوڵەتیانەش سودمەند دەبێت کە بۆ پڕۆژەی ستراتیژی و وەبەرهێنان دەدرێت بە عێراق.
شوانی وتووشیەتی: بەغدا شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە، لەم دواییەدا دوا پێشنیاری بەغداشیان بەدەست گەیشتووە و ئەوانیش وەڵامەکانیان ئامادەکردووە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی.
وەەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا جەختی لەوەشکردەوە،"بەرەوپێشچوونی باش هەیە لە گفتوگۆکانماندا لەگەڵ بەغدا و ئەگەر بەو ڕیتمە بڕۆین لەوانەیە دوای جەژن بچینەوە بەغدا و دەست بە دانوستانەکان بکەینەوە.